گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەوادا دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2019.12.17 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکارى بەسەر کەشوهەوادا دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە "ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی کانونی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکان لە نێوان 6 بۆ 22 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، ئاسمانیش ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت. . لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممە لە شارەکانى کوردستان، ئاماژە بەوەکراوە کە "بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمیش یەک پلە بەرزدەبنەوە".