گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا دەیەوێت لە جدییەتی ئەردۆغان تێبگات لەبارەى هەڕەشەکەى بۆ داخستنی ئەنجەرلیک

2019.12.17 - 10:37
ئەمریکا دەیەوێت لە جدییەتی ئەردۆغان تێبگات لەبارەى هەڕەشەکەى بۆ داخستنی ئەنجەرلیک
ناس کورد- مارک ئەسپەر، وەزیرى بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ تێگەیشتن لە جدییەتى ئەردۆغان بۆ داخستنى بنکەى سەربازیی ئەنجەرلیک پێویستی بە گفتوگۆکردنە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیدا. . ئەسپەر لەنێو فڕۆکەیەکى ئەمریکى سەربازییەوە بە ڕۆژنامەنووسانى وت،  "لە نیازى تورکیا بۆ داخستنى بنکە سەربازییەکە ئاگادار نەکراوینەتەوە و لە ڕێگەى میدیاکانەوە هەواڵەکەم بیستووە، بۆ تاوتوێکردنى ئەو بابەتە پێویستم بەوەیە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەم قسە و گفتوگۆ بکەم بۆ ئەوەى لەوە تێبگەم کە باسیان کردووە و نازانم تاچەند بەجدییانە!". . لە کاردانەوەى هەڕەشەکانى ئەمریکا بۆ سەپاندنى سزا بەسەر تورکیا و بڕیارى بە جینۆسایدناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا هەڕەشەى داخستنى بنکەى سەربازى ئەنجەرلیکى کرد. . ئەردۆغان زۆر لەوە زیاتریش چوو و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە "تورکیا دەتوانێت تەنانەت بنکەى ڕادارى کوریجیک دابخات ئەگەر هەڕەشەکانى سەپاندنى سزا بەسەر تورکیا ببێت بەڕاست." . بنکەى ئەنجەرلیک و کوریجیک دوو بنکەى سەربازین لە تورکیا کە لەلایەن ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت و پێشتریش لە گرژییەکانى ئەو دوو وڵاتەدا چەند جارێک تورکیا هەڕەشەى داخستنیانى کردووە.