گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمڕۆ گۆڕان دەچێتە پیرمام تاوەکو گلەییەکانى بگەیەنێتە پارتی

2019.12.17 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ گۆڕان دەچێتە پیرمام تاوەکو گلەییەکانى بگەیەنێتە پارتی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - شەهرام عەزیز ئەمڕۆ شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لە سەڵاحەدین کۆدەبنەوە و ئەندامێکى خانەى ڕاپەڕاندنیش ناوەڕۆکى کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات. . ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی کانونی یەکەمی 2019، شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، "شاندی گۆڕان و پارتی دەربارەى ڕێککەوتنەکەى نێوانیان گفتوگۆدەکەن". . لەبارەى باسکردنى ئەو گلەییانەى لەبارەى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى هەیانبوو، ئەو ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندن جەختیکردەوە: "بێگومان باس لەو گلەییانەشمان دەکەین بەتایبەت لەسەر ئەو خاڵانەی ڕێککەوتنەکەمان کە جێبەجێ نەبووە و لە هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی دەپرسین". . پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە دوو لایەنی بەشداری حکومەتی هەرێمن و ڕێککەوتنى سیاسیان هەیە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت، ئەوە دووەمین جارە لەم مانگەدا لەسەر ڕێککەوتنەکەی نێوانیان کۆدەبنەوە.