گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژنامەنوسانی بێسنور: ئەمساڵ 49 ڕۆژنامەنوس لە جیهاندا کوژراون

2019.12.17 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەنوسانی بێسنور: ئەمساڵ 49 ڕۆژنامەنوس لە جیهاندا کوژراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی بێسنور ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2019دا 49 ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندکار لە جیهاندا بەهۆی کارەکەیانەوە کوژراون. . لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا لەبارەى دۆخی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی بێسنور دەڵێت، "نیوەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەى کوژراون لە پێنج وڵات بوون کە ئەوانیش سوریا، مەکسیک، ئەفغانستان، پاکستان و سۆماڵ بوون." . هەربەپێی ئاماری ساڵی ڕابردووی ڕێکخراوەکە، 86 ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندکار لە جیهاندا کوژراون واتە ئامارەکە ئەمساڵ کەمیکردووە. . ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، "لە هەریەکە لە سوریا و مەکسیک 10 ڕۆژنامەنوس کوژراون، لە ئەفغانستان پێنج و لە پاکستان چوار و لە سۆماڵیش سێ ڕۆژنامەنوس کوژراون." . میکایل ردیسکە، وتەبێژی ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوە دەڵێت، "سەرباری دابەزینی ژمارەى کوژراوان لەم ساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەڵام هێشتا مەترسی لەسەر ڕۆژنامەنوسان هەیە بەتایبەت لە وڵاتێکی وەک مەکسیک کە ئارامی تێدایە بەراورد بە سوریا کە شەڕی ناوخۆی تێدایە." . ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە کە لە ئێستادا 389 ڕۆژنامەنوسیان لە زینداندان بەهۆی کارەکەیان، ئەوەش 12%ی زیاترە لەو ئامارەى ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە.