گه‌ڕان

Shadow Shadow

نزیکەى 300 هەزار ئاوارە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون

مەزڵوم کۆبانى: هەنگاوەکان بۆ یەکڕیزى لە کەشێکى ئەرێنیدا بەردەوامن و هەنگاوى دیکەش دەنێین

2019.12.16 - 21:35
مەزڵوم کۆبانى: هەنگاوەکان بۆ یەکڕیزى لە کەشێکى ئەرێنیدا بەردەوامن و هەنگاوى دیکەش دەنێین
ناس کورد- مەزڵوم کۆبانى ڕایگەیاند، هەنگاوەکان بۆ دروستکردنى یەکڕیزی لە ڕۆژئاواى کوردستان لە کەشێکى ئەرێنیدا بەردەوامن، دەشڵێت، لەچەند ڕۆژى داهاتوودا هەنگاوى دیکە دەنێن. , مەزڵوم کۆبانى، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە تویتێکیدا نوسیویەتى: "خەباتى ئێمە بۆ دروستکردنى یەکڕیزیی کورد لە ڕۆژئاواى کوردستان لە کەشێکى ئەرێنیدا بەردەوامن، لە ڕۆژانى داهاتووشدا هەنگاوى پێویست دەنێین بۆ دروستکردنى متمانە". , هەرلەبارەى یەکڕیزى کورد لە ڕۆژئاواى کوردستان، کۆبانى هەڵوێستى "ئەرێنى" هەرێمى کوردستانى بەرزنرخاندووە. , سەبارەت بە دۆخى ڕۆژئاواى کوردستان، مەزڵوم کۆبانى ڕایگەیاندووە: "نزیکەی 300 هەزار ئاوارە لەکاتی هەوڵی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان لەلایەن چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سوپای نیشتیمانی، کە یەکێکە لە میلیشاکانی سەر بە تورکیا ڕێگریان لێکراوە، پاش ڕفاندن و ئەشکەنجەدانیان کوژراون". , فەرماندەى گشتیی هەسەدە باسى لەوەشکردووە: "گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا، گرتە ڤیدیۆی ئازاردان و ڕفاندن و کوشتی ئاوارەکانیان بۆ کەسوکاریان ڕەوانەکردووەتەوە". , بەوتەى مەزڵوم کۆبانى، بەهۆی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان، ئێستا پرۆسەی خوێندن لە 67 قوتابخانە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ڕاگیراون. , فەرماندەکەى هەسەدە هۆشداریشیداوە لە هەوڵ و پیلانەکانی تورکیا، بۆ گۆڕینی دیموگرافیای سوریا، داواشیکردووە بەزوترین کات "ئەمجورە تاوانە جەنگییانە کە لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە ئەنجامدەرێت دژبە خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕابگیرێت". , داواشى لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، دژی ئەو هەنگاوانەی تورکیا بوەستن و میکانیزمێکی دروست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دابنێن.   , ,