ناس کورد-
وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى کارەباى بۆ نزیکەى چوار هەزار مێگاوات ڕاگەیاند، ئەوەش "بۆ یەکەمجارە" لە مێژووى وەزارەتەکەدا ئەو بڕە کارەبایە بەرهەمبهێندرێت، وەک ئاماژەى پێکراوە.
,
بەپێی ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى کارەبا، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا ئەمرۆ لە کۆبوونەوەیەکى وەزارەتەکەیدا ڕایگەیاندووە: "تواندراوە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ سێ هەزار و 800 مێگاوات بەرزبكرێتەوە، ئەمەش بۆ یەكەمین جارە لە مێژووی وەزارەتدا ئەو بڕە كارەبایە بەرهەم دەهێندرێت".
,
وەزیرى کارەبا ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "هەرچەندە بەرزبوونەوەی خواست بۆ شەش هەزار و 400 مێگاوات كارەبا هۆكاری سەرەكی گرفتەكانی ئەم دواییەی كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا بوە، بەڵام ئێستا بە تێكڕا 11-12 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت."
,
لەبارەی بڕیار و ڕێنماییەكان لەسەر نەهێشتنی سەرپێچییەكان و بڕینی كارەبای بەردەوام، وەزیری كارەبا باسى لەوەکردووە، بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاكان لە ساڵی نوێدا هەڵمەتێكی فراوانی بڕینی سەرپێچییەكان و سزادانی سەرپێچیكاران دەستپێدەكەن، تا تەواوی سەرپێچییەكان بنبڕ دەکەن.
,
سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەی بەشە كارەبای دهۆك، وەزیری كارەبا ئەوەى خستوەتەڕو، هێڵی گواستنەوەی كارەبای خەبات-زەنگەنان، بەدرێژایی 33 كیلۆمەتر و بە تێچوى حەوت ملیۆن و 425 هەزار دۆلار لە تەواوبووندایە و بڕیارە بە فەرمی لە 20 بۆ 25ی ئەم مانگە بكەوێتە كار، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش شاری دهۆك هاوشێوەی شارەكانی دیكە تەواوی پشكی خۆی لەكارەبا بۆ دەچێت.
,
,