گه‌ڕان

Shadow Shadow

بژاردەکانى چین؟

بۆ دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆن هاوپەیمانێتییەکەى سەدر دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمان

2019.12.16 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆن هاوپەیمانێتییەکەى سەدر دوو بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەبارەت بە میکانیزمی دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆن، سەرۆکی هاوپەیمانى سائیرون لە پەرلەمانی عێراق، نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کرد، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دیاریکردنى سەرۆکوەزیرانی داهاتو. , ئەمڕۆ دووشەممە 16ى کانونی یەکەمی 2019، سەباح ساعدی، سەرۆکی هاوپەیمانى سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر لە پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکى کراوەدا، داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، "لایەنگری خۆپیشاندەران بێت و بەرژەوەندی عێراق پێشبخات". , سەرۆکی فراکسیۆنی سائیرون لە نامەکەیدا، دوو بژاردەی خستوەتە بەردەم سەرۆکی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمانی عێراق. , دوو بژاردەکەى ساعدی بریتین لەوەى، یاسای پارتە سیاسییەکانی عێراق ژمارە 36ی ساڵی 2015 پەیڕەوبکرێت، کە لە بڕگەی 29ى ئەو یاسایەدا  ئاماژە بەوەکراوە "گەورەترین هاوپەیمانی ئەوەی کە پاش هەڵبژاردنەکان و پێش یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دروست بوە". , یاخود دەبێت یاسای دادگای فیدراڵی عێراقی ساڵی 2010 پەیڕەو بکرێت کە دەڵێت "گەورەترین فراکسیۆن ئەوەیە کە پێش هەڵبژاردنەکان دروستبوە و لە فەرمانگەی پارتەکان تومارکراوە لە هەڵبژاردنەکانیشدا زۆرترین کورسی بە دەستهێناوە". , ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنی یەکشەممە سەرۆککۆماری عێراق، نوسراوێکی ئاراستەی پەرلەمان کرد و داوای لە پەرلەمان کرد فراکسیۆنی گەورە دیاریبکات، بۆ ئەوەی ئەویش کاندیدی ئەو فراکسیۆنە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێرێت. , ,