گه‌ڕان

Shadow Shadow

پڕۆژەکە ژینگەی سلێمانی لە پیسبوون دەپارێزێت

وادەى تەواوبوونى پڕۆژەى چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی ئاشکراکرا

2019.12.16 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى تەواوبوونى پڕۆژەى چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی ئاشکراکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بەشى زۆرى کارەکانى پڕۆژەى چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی تەواوبوە و بڕیارە لە پێنج مانگى داهاتوودا کۆتایی بێت. , ئەمڕۆ دووشەممە 16ی كانونی یەكەمی 2019، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم بە یاوەریی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەردانى پڕۆژەی چارەسەری خۆڵ و خاشاکی سلێمانییان کرد و لە قۆناغەكانی بەڕێوەچوونی كاركردن و تەواوكردنی پڕۆژەكە و كێشە و گیروگرفتەكانی كۆڵییەوە. , بەپێی ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى شارەوانى، لەئێستادا پرۆژەی خۆڵ و خاشاكی سلێمانی 75%ی كارەكانی تەواو بوە، بڕیاریشە لەماوەی پێنج مانگی داهاتوو تەواو ببێت. , ئاماژە بەوەشکراوە: "پڕۆژەکە ژینگەی شاری سلێمانی لە پیسبوون دەپارێزێت بە جیاكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و چارەسەركردنیان كە لە توانایدایە ڕۆژانە هەزار و 300 تۆن خاشاک چارەسەر بکات، بە تەواوبوونیشی تەواوی خاشاکی سلێمانی بۆ ماوەی 25 ساڵ چارەسەر دەکات". , لای خۆیەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی كردەوە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی شارەوانی، بایەخێكی زۆر بە دروستكردنی كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شارەكان دەدەن، لەپێناو پارێزگاریكردن لە ژینگەی كوردستان و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە. , ,