کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیرى بەرگریى ئەمریکا داواى لە عادل عەبدولمەهدى کرد، هەنگاوبنێت بۆ وەستانى هێرشەکانى سەر ئەو بنکە سەربازییانەى عێراق کە هێزەکانى ئەمریکایان تێدایە. , نوسینگەى ڕاگەیاندنى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى دەستلەکارکێشاوەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگریى ئەمریکا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى، نیگەرانى خۆى پیشانداوە لەبارەى بۆردوومانى سەر ئەو بنکە سەربازییانەى عێراق کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە و داوایکردووە ڕێوشوێنى پێویست بۆ وەستانى هێرشەکان بگیرێتەبەر. , ئاماژە بەوەشکراوە، عەبدولمەهدى هۆشداریداوەتە مارک ئیسپەر، کە گرتنەبەرى ڕێکارى تاکلایەنانە کاردانەوەى خراپى دەبێت و کۆنتڕۆڵکردنى قورس دەبێت، هەڕەشەش لە ئاسایش و سەروەرى و سەربەخۆیی عێراق دەکات. , لەچەند هەفتەى ڕابردوودا چەند بنکەیەکى سەربازى عێراق کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە ڕوبەڕوى هێرش بوونەوە و بەرپرسانى ئەمریکا گروپەکانى سەر بە ئێرانیان بە ئەنجامدانى هێرشەکان تۆمەتبارکرد. ,