گه‌ڕان

Shadow Shadow

جارێکی تر تۆپەکە دەخرێتەوە گۆڕەپانی سەرۆکایەتى کۆمار

ڕۆژنامەیەکى حزبوڵا کاندیدێکى نوێى بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکراکرد

2019.12.16 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى حزبوڵا کاندیدێکى نوێى بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکراکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەی ئەخباری حزبوڵای لوبنان دەڵێت، وروژاندنی پرسی فراکسیۆنی گەورە بۆ دیاریکردنی کاندێک بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی شیعەیە لەو پرسەدا و نوێترین کەسیش کەوتووەتە بەرباس بۆ پۆستەکە، "پارێزگاری ئێستای شاری بەسڕەیە". . ڕۆژنامەکە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا دووشەممە، 16ی کانونی یەکەمی 2019، ئاشکرایکرد، ئەو ناوانەی پێشتر وەکو کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێ باسدەکران کشێنراونەتەوە و باس لە پارێزگاری شاری بەسڕە دەکرێت بۆ پۆستەکە. . ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەکردووە، وروژاندنی پرسی فراکسیۆنی گەورە بۆ بەدەستخستنی کاتی زیاترە و سەرۆکی پەرلەمانیش جارێکی تر بەپێی مادەی 76ی دەستور تۆپەکە دەخاتەوە گۆڕەپانی سەرۆککۆمارەوە کە ناوەڕۆکەکەی باسی ئەوە دەکات فراکسیۆنی گەورە لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانیدا کە دیاری دەکرێت بۆ پێکهێنانی کابینەکە ڕادەسپێردرێت. . ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا  پشتی بە زانیاری چەند سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عێراق بەستووە بە بێ ناوهێنانیان و دەڵێت، لە دانیشتنی یەکەمدا فراکسیۆنی گەورە دیاریکراوە، بەوپێیەی عەبدولمەهدی بەڕێککەوتنی نێوان هاوپەیمانی سائیرون و هاوپەیمانی فەتح پێشنیار کراو و بۆ ئەوەش پشت بەچوارچێوەیەکی دەستوری تایبەت بە فراکسیۆنی گەورە بەسترا و لەبارەی دیاریکردنی ئەو فراکسیۆنەشەوە تۆپەکە لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەماندا دەخولێتەوە ئەوەش زیاتر بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دانوستانی نێوان لایەنەکان. . بە بڕواى ڕۆژنامەکە دواکەوتنى یەکلایکردنەوەى پرسەکە دەرفەتێکی باشتر بۆ ماڵی شیعەکان دەڕەخسێنێت و ئەوانیش هەوڵ دەدەن هەموو ئامادەکارییە دەستورییەکان سەرپشت بخەن ئینجا کاندیدی یەکلاکەرەوەی خۆیان ئاشکرا بکەن. . بەگوێرەى زانیارییەکانی ئەخباری لوبنانی، حزب و لایەنە سیاسیەکان بەدوای کاندیدێکدا هەڵپە دەکەن کە بەهێز و ئازا بێت و سەربەخۆبێت لە کۆمەڵێک کۆت و بەندی حزبی و زیاتر بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن دادوەربێت یاخود سیاسیەک بێت بەلای مەرجەعیەت و شەقام و هێزە سیاسیەکانی ترەوە پەسەندکراو بێت. . ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە، هێشتا ناوی کاندیدەکان ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت و هیچ کەسێک بەجێگیری ناخرێتە ڕەشنوسی لیستەکەوە، عامری و مالیکی پشتیوانی لە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی دەکەن و ڕەوتی حیکمە و هاوپەیمانی نەسڕ و شەقامیش ڕەتیدەکەنەوە. . لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا، ئەخبار نوسیویەتی: "لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوێکی تر بۆ پۆستەکە دەرکەوت ئەویش ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری ئێستای شاری بەسڕەیە کە لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی بنیادنانی هادی عامری پشتیوانی دەکرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێى عێراق." . هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، هەر یەک لە وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی وەکو کاندید بۆ پۆستەکە باسدەکرێن. . لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ئەخباری لوبنانی، جەختى کردووەتەوە، کشاندنەوەی چەند ناوێک کە باسدەکران لە لیستی کاندیدەکان بۆ ئەوەیە کاندیدی یەکلاکەرەوە بەربەستی بۆ دروست نەبێت و لەنزیکترین کاتیشدا ماڵی شیعە دیدی خۆی بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستەکە ڕووندەکاتەوە.