کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار ڕایگەیاند، چەند چەکدارێک خێزانێکی تەواویان لە گەڕەکی موهەندیسین لە شاری بەسرە کوشتووە. . سەرچاوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی کانونی یەکەمی 2019، "چەکدارەکان چوونەتە ماڵەکە و تەقەیان لە خێزانەکە کردووە کە باوک و دایک و سێ منداڵ بوون." . وتیشی، "تەنها یەک منداڵی یەک ساڵ لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە." . لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان، "تیرۆر و کوشتن" لە شارەکانى ناوەڕاست و باشوری عێراق زیادکردووە، لە دوو هەفتەى ڕابردوودا پێنج چالاکی دیاری خۆپیشاندانەکان کوژراون.