گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوو پێشنیازى ئاڕاستەى پەرلەمان کردووە

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێم چاوەڕوانى هەڵوەشاندنەوە یان درێژکردنەوەى وادەى کارکردنیەتى

2019.12.15 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێم چاوەڕوانى هەڵوەشاندنەوە یان درێژکردنەوەى وادەى کارکردنیەتى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وادەى یاسایی کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە و کۆمسیۆنەکەش دوو پێشنیازى ئاڕاستەى پەرلەمانى کوردستان کردووە و هێشتا  وەڵامنەدراوەتەوە. . شێروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بەناس کوردى ڕاگەیاند "له‌ 5ى ئابى ئه‌م ساڵ نوسراوێكمان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد و داوامان كرد ڕێكارى یاسایى بگرێته‌ به‌ر لەبارەى كۆتایهاتنى ماوه‌ى یاسایى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌كاربونى ده‌سته‌یه‌كى نوێى ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌ركى خۆمان بووه‌، ئه‌وه‌مان بەبیر پەرله‌مان خستووه‌ته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى یاسایى به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت له‌دواى پێنج ساڵ و ئێستا چه‌ند ڕۆژێكى كه‌مى ماوه‌". . وتیشى "چاوه‌ڕوانى په‌ڕله‌مانى كوردستانین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، ده‌كرێت له‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ ماوه‌ ڕێكکه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى نوێى كۆمسیاران، یاخود كاتێكى تر بدرێت به‌م كۆمسیۆنه‌ تا سازانێكى ترى په‌رله‌مانى له‌سه‌ر دروستده‌بێت و ئه‌نجومه‌نێكى نوێ بۆ هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت". . شیروان زرار جەختیکردەوە، شێوازى دیاریكردنى میكانیزمەکە  كارى په‌رله‌مانه‌ "چۆن ئێمه‌ متمانه‌مان له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ وه‌رگرتووه،كاته‌كه‌شمان ته‌واوبوو داوامان كردووه‌ ڕێوشوێنى یاسایى پێویست له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ بگیردرێته‌ به‌ر و تا ئێستاش له‌و باره‌یەوه‌ وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتووه‌." . به‌پێى یاسای ژماره‌ 4ى كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ماوه‌ى كاركردنى پێنج ساڵه‌ و ئه‌گه‌ر سازانى له‌سه‌ر نه‌كرایه‌وه‌ ده‌توانرێت وادەى کارکردنى نوێ بكرێته‌وه‌. . ڕۆژى 23ى تەمموزى ساڵى 2014 پەرلەمانى کوردستان پڕۆژە یاسایى ئەنجومەنى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى کوردستانى پەسەند کرد و دواتریش لەلایەن (پارتى و یەکێتى و گؤران و یەکگرتوو و کۆمەڵى ئیسلامییەوە) ئەو ئەنجومەنە پێکهێنرا و تا ئێستا کە چەند ڕۆژێکى کەمى ماوە بۆ تەواوبوونى وادەى یاسایی لەکارەکانى بەردەوامە.