کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عادل عەبدولمەهدى دەرکردنى فەرمانى لەدیوانى سەرۆکایەتى و نوسینگەکەى و ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران قەدەغەکرد. . لەفەرمانێکى دیوانیدا کە ڕێکەوتى 14 ى ئەم مانگەى لەسەرە، عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوەى عێراق ناردنى سەرجەم ئەو فەرمانانەى کە لەو دەزگایانەوە دەرچوون پیش پیشاندانى ڕاگرت. . لە فەرمانەکەدا هاتووە "نوسینگەى سەرۆک وەزیران و ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران هیچ فەرمان و ڕێنمایى و نوسراوێک بۆ وەزارەتەکان و دەزگاکانى ترى کەپەیوەست نین بەوەزارەتەکانەوە هەرەوەها بۆ سەرجەم پارێزگاکان و لایەنێکى تر ڕەوانە ناکەن پێش ئەوەى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران نەیانبینێت". . عەبدولمەهدى دەرکردنى ئەو فەرمانە بۆ گۆڕینى حکومەت بە کاربەڕێکەر و هەروەها بۆ دووبارە نەکردنەوەى ئەزمونەکانى ڕابردوو و بەپاڵپشتى دەستور دەگەڕێنیتەوە.