کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لێپرسراوى بەشى مۆڵەت لە هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، گۆڕانکاریی لە مۆڵەتى شۆفێرى تاکسیدا دەکرێت و شێواز‌و ره‌نگه‌كه‌ى دەگۆڕدرێت. . شیلان عوسمان، لێپرسراوى به‌شى مۆڵه‌ت لههاتوچۆى سلێمانى بە ڕادیۆى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى ڕاگەیاندووە "دواى ئه‌وه‌ى شۆفێرانى تاكسى رێ‌و شوێنه‌كانى لۆگۆ نوێیەکان ته‌واو ده‌كه‌ن و كۆتایى پێدەهێنن، له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى سلێمانى لۆگۆى تاكسى و فۆرمێكیان پێدەدەن، دوای ئەوەش مۆڵه‌ته‌كه‌یان گۆڕانكاریى به‌سه‌ردادێت". . وتیشى "مۆڵه‌ته نوێیه‌كه‌ى تاكسى سلێمانى شێواز و ره‌نگه‌كه‌ى جیاوازه.". . شیلان عوسمان باسى لەوەشکردووە، لۆگۆكان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابه‌شیان ده‌كات، هێشتا کارەکان لەو بارەیەوە كۆتایى نه‌هاتووه. . له‌ئێستادا سێ شوێن له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى و له‌سه‌رجه‌م بهرێوهبهرایهتییهكانى شاره‌كان دیاریکراون بۆ ڕایکردنى ئەو کاروبارانە. . بەپێی ڕێنماییەکانى هاتوچۆ، مەرجە هه‌ر شۆفێرێكى تاكسى فۆرمى لەهەر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى هاتوچۆ وه‌رگرت بیگه‌رێنێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه و سه‌ردانى بكاته‌وه.