گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیارییەکە خواردن نەبوو.. هاوسەرەکەی توشی شۆک بوو

لە ڕۆژی لەدایکبوونی هاوسەرەکەیدا دیارییەکی لەنێو سەلاجەدا پێشکەشکرد

2019.12.15 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
لە ڕۆژی لەدایکبوونی هاوسەرەکەیدا دیارییەکی لەنێو سەلاجەدا پێشکەشکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   خانمە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی ئەمریکی لە ڕۆژی لەدایکبوونی هاوسەرەکەیدا، بەشێوەیەکی سەیر دیارییەکی پێشکەشدەکات و بڕی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ دەکاتە نێو سەلاجەی ماڵەکەیانەوە. . بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دەیل مەیلی بەریتانی، کاردی بی، خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی، لە ڕۆژی لەدایکبوونی ئۆفستی هاوسەریدا، کە ئەویش بەهەمانشێوە گۆرانیبێژە، بەشێوەیەکی سەیر دیارییەکی خەیاڵی پێبەخشیوە. . کاردیبی، بەشێوەیەکی جیاواز، 500 هەزار دۆلاری کردووەتە نێو سەلاجەی ماڵەکەیانەوە و پێشکەشی ئۆفستی هاوسەری کردووە و بە بینینی پارە زۆرە زۆرەکەش، ئۆفست توشی سەرسوڕمان و شۆکێکی زۆر بووە. . کاردی بی، گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی ئەمریکییە و بەگوێرەی دەیلی مەیل، سامانەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار، بۆیە ئەو پارە زۆرەی بە دیاری داوەتە هاوسەرەکەی.