گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە تاوەکو چیتر ڕۆژنامەنووسان دەستگیر نەکرێن

2019.12.15 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە تاوەکو  چیتر ڕۆژنامەنووسان دەستگیر نەکرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- قوباد تاڵەبانی داوا دەکات ڕێنماییەکانى ئەنجومەنی دادوەری بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کاراتر بکرێت بۆئەوەى "چیتر رێگە نەدرێت هیچ ڕۆژنامەنووسێک لە دەرەوەی یاسای کاری ڕۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت." . ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2019، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەگەڵ نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی و سە‌ندیكای ڕۆژنامە‌نووسان و سە‌نتە‌ری میترۆ و شارە‌زاییانی بواری ڕۆژنامە‌گە‌ری کۆبووەوە. . لە ڕاگەیەنراوی نوسینگەکەیدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی جەختی "لە جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 35ی كاری ڕۆژنامەگەری و یاسای دەستخستنی زانیاری کردەوە و داوایکرد لەمەودوا هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر هەبێت لەنێوان دادگاکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ ئەوەی چیتر هیچ ڕۆژنامەنووسێک دەستگیر نەکرێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "لە یاسای کاری ڕۆژنامەگەریدا هیچ ئاماژەیەک بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان نەدراوە." . کۆبوونەوەکە بۆ خستنەڕووی "سە‌رنج و تێبینی لایەنە پەیوەندیدارەکان بووە سە‌بارە‌ت بە‌ چۆنیە‌تی كاراتركردنی یاسای كاری ڕۆژنامە‌گە‌ری و بە‌ربە‌ستە‌كانی كاری ڕۆژنامە‌نووسان و گرنگی چارە‌سە‌ركردنییان."