گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند چەکدارێکى نەناسراو چالاکوانێکى دیارى خۆپیشاندانەکانى عێراقیان کوشت

2019.12.15 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
چەند چەکدارێکى نەناسراو چالاکوانێکى دیارى خۆپیشاندانەکانى عێراقیان کوشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیاکانى عێراق تیرۆرکردنى چالاکوانێکى مەدەنى عێراقییان لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراو، بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى هەواڵى مییدیاکانى عێراق "حەقى ئیسماعیل عەزاوى، لەنێو ئۆتۆمبیلەکەیدا لە باکورى بەغداى پایتەخت چەند چەکدارێکى نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەرى و کوشتوویانە". . عەزاوى خاوەن کۆمپانیایەکى گەشتوگوزاریش بووە و یەکێکیش بووە لە چالاکە دیارەکانى خۆپیشاندانەکانى ئێستاى عێراق. . سەرچاوەیەکى ئاگاداریش بە میدیاکانى عێراقى وتووە، لەئێستادا تەرمى چالاکوانە کوژراوەکەى عێراق گەیەنراوەتە پزیشکى دادوەرى بەغدا و لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستى پێکردووە. . لەکاتى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانى چەند شارێکى عێراق، چەندین چالاکوانى دیارى ئەو جوڵانەوانە لەلایەن کەسانى نەناسراو بەشێوازى جیاجیا، تیرۆرکران. .