گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح نوسراوێکی ئاڕاستەى پەرلەمان کرد: کوا فراکسیۆنى گەورە؟

2019.12.15 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح نوسراوێکی ئاڕاستەى پەرلەمان کرد: کوا فراکسیۆنى گەورە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بۆ ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد فراکسیۆنى گەورە دیاری بکات. . بەپێی نوسراوێک کە دەستی ناس کورد کەوتووە، بەرهەم ساڵح داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە ئەو فراکسیۆنە دیاری بکات کە لە دانیشتنى یەکەمی وەرزی یەکەمدا گەورەترین کورسی هەبووە. . نوسراوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2019، لەلایەن سەرۆککۆمارەوە واژۆ کراوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی "4ی کانونی یەکەمی 2019، نوسراوی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی لەلایەن پەرلەمانەوە گەیشتووەتە سەرۆکایەتی کۆمار."