گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی؛ رێژەى خەتەنەکردنى مێینە کەمیکردووە  

2019.12.15 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی؛ رێژەى خەتەنەکردنى مێینە کەمیکردووە  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەوەى کە رێژەى خەتەنەکردنى مێینە لە هەرێمى کوردستان کەمیکردووە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کار دەکەن بۆ ئەوەى ئەو دیاردەیە بەتەواوى بنەبڕ بکەن. . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 15ی کانوونی دووەمی 2019)، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و ئاژانسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە بەشداری وەزیری کار و  کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بەڕێوە چوو، کە ئامانج لێی بنەبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە بوو لە  هەرێمی کوردستان. . لە میانی کۆنفڕانسەکەدا، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، باسی لەو بەرەوپێشچونانەکرد کە هەرێمی کوردستان بڕیویەتی لە چاو نەتەوەکانی ناوچەکە، کە تائێستا رەگەزی مێینە وەک عەیبەیەک دەبینن. . وتیشی"ئێمە لێرە کۆدەبینەوە و وەک ساڵانی رابردوو لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنین لە خەباتی دادپەروەری و یەکسانی بەردەوامین و هەنگاوی باشمان ناوە و پلانی چاکمان بەدەستەوەیە بۆ داهاتوو". . کوێستان محەمەد روونیکردەوە :"مایەی خۆشحاڵیە دەبیستین ڕێژەی خەتەنەکردن لەسەرووی 40% دابەزیوە بۆ نزیکەی 10% و بەردەوامیش دەبین بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە". .