کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە بری ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی سەپاندنی سزای داراییان بەکارهێناوە، ئەوەش کاریگەریی هەبووە لە سەر ئەو وڵاتانەی سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە. . ستیڤ منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە میانەی دیدارێکدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند "لە بری ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی سەپاندنی سزای ئابووریمان بەکارهێناوە، ئەو سزایانەش کارا بوون و کاریگەریی هەبووە لەسەر ئەو وڵاتانەی کەسزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە". . وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە وتەکانیدا ناوی کۆریای باکور و ئێرانی برد و وتى "سەپاندنی سزاکان بەتایبەتی بەرامبەر ئەو دوو وڵاتە بەباشی ئامانجی خۆی پێکاوە، بەڵام بەرنامەکەیان بێ کەموکورتیش نییە". . ئەمریکا تا ئێستا سزاى دارایی بەسەر چەند وڵاتێکدا سەپاندووە بە هۆکارى جیاجیا، کە دیاترینیان ئێران و کۆریاى باکورە.