گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلاوى نامەیەک ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح دەکات

2019.12.15 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
عەلاوى نامەیەک ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى نامەیەکى ئاڕاستەى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عیراق کرد و تیایدا پێشنیارى ئەوەى کرد حکومەتى داهاتووى عێراق بچووککراوە و کاتى بێت و تەمەنى کابینەکە تەنها یەک ساڵ بێت. . ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى هاوپەیمانى نیشتیمانى لەو نامەیەیدا کە ئاڕاستەى د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراقى کردووە رایگەیاند "پێویستە حکومەتى داهاتوو حکومەتێکى بچوککراو و کاتى بێت و ماوەکەى تەنها یەک ساڵ بێت و ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنێکى بێگەرد و شەفاف بکات بە یاسایەکى هەڵبژاردنى نوێ. . عەلاوى داواشیکرد خێرا بکرێت لە دۆزینەوەى چارەسەر بۆ قەیرانى ئێستا و چوار پیشنیارى خستەڕوو بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى گونجاو بۆ دەرچوون لە قەیرانى ئێستا و گەیاندنى دۆخەکە بە ئارامى و جێگیربوون، لە پاشان حکومەتێکى هەڵبژیردراو کار بکات بۆ دەرچەى ئابورى و زیادکردنى هەلى کار و تەواوکردنى دادگایکردنى گەندەڵکاران و تێوەگلاوان لە کوشتنى خۆپیشاندەران و رادەستکردنیان بە دادگا و دادگایکردنێکى ئاشکرایانەیان. . نامەکە لە کاتێکدایە کە رۆژى دووشەممەى رابردوو (9ى کانوونى یەکەمى 2019) جەختى لەسەر پابەندبوون بە کاتە دەستورییەکان بکرێت بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێى وەزیران کە رەزامەندى گەلى عێراقى لەسەر بێت. .