گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەنی کۆمپانیایەک دەستگیرکرا کە پارەى لە خەڵک وەرگرتووە و هەڵهاتووە

2019.12.15 - 13:18
خاوەنی کۆمپانیایەک دەستگیرکرا کە  پارەى لە خەڵک وەرگرتووە و هەڵهاتووە
ناس کورد- پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، خاوەنی کۆمپانیایەکیان دەستگیرکردووە کە "بە بیانوی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون پارەى لە هاوڵاتیان وەرگرتووە." . لە ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2019، بڵاویکردووەتەوە هاتووە، "لەسەر سكاڵای شەش هاوڵاتی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە دوای وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییەکان، هەڵهاتووە." . پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەدژی خاوەنی كۆمپانیایەك تۆماركرد كە بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە پارەیان لێسەندراوە بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵهاتووە، دوای چاودێرییەكی ورد توانرا تۆمەتبار لە شاری سلێمانی دەستگیربكرێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع ) خاوەنی كۆمپانیای (م ، ه )، بە فەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەكانی (453 ، 456 و 457 ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."