کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڕیارە سبەی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و گرنگترین تەوەری دانیشتنەکەش، تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ “پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق”. , لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕایگەیاندووە، سبەی دووشەممە 16ی کانونی یەکەمی 2019، دانیشتنی ژمارەی (10)ى ئاسایی ساڵی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمان لە کاتژمێر 11:00 بەڕێوەدەچێت و تەوەری یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە، بە خوێندنهوهى یهكهمی “پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق”. , هاوکات لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکەدا دەنگدان دەبێت لەسەر، پێشنیازهیاسای (رێكلامی بازرگانی له ههرێمی كوردستان-عێراق). , هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە تەوەری سێیەمیشدا، خوێندنهوهى دووهم بۆ پڕۆژهیاسای (مادههۆشبهرهكان و كارتێكاره عهقڵییهكان له ههرێمی كوردستان-عێراق) دەکرێت. , ,