گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 45 هەزار کەس هێماى بەدڵنەبوون یان بۆ کردووە

کلیپەکەى هێڵی ڵەڤ ڕوبەڕوى لێشاوێک لە دیسلایک بوەتەوە

2019.12.15 - 12:53
کلیپەکەى هێڵی ڵەڤ ڕوبەڕوى لێشاوێک لە  دیسلایک  بوەتەوە
ناس کورد- "بۆی بای" ناوی نوێترین کلیپی خانمە گۆرانیبێژی کورد هێڵی ڵەڤ کە هەر پێش بڵاوبوونەوەی ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر بوەوە، لە پاش بڵاوکردنەوەشی لەماوەی دوو ڕۆژدا و تائێستە بە نزیکی دوو هێندەی لایکەکانی دیسلایک کراوە. , شەوی هەینی 13ی کانونی یەکەمی 2019، هونەرمەند هێڵی ڵەڤ، نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە، لەدوای بڵاوکردنەوەی کلیپەکە ئەگەرچی لە سەرەتاوە ڕێژەی لایکەکانی زیاتر بوون لە ڕێژەی دیسلایک، بەڵام وردە وردە هاوکێشەکە پێچەوانە بوەوە. , لەئێستادا و دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی کلیپەکە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، 26 هەزار کەس لایک (بەدڵبوون)یان بۆ کلیپەکە کردووە، لەبەرامبەریشدا 45 هەزار کەس کە کلیپەکەیان بینیوە دیسلایک (بەدڵنەبوون)یان بۆ کلیپەکە کردووە، کە خودى کلیپەکە ژمارەى بینراوى گەیشتوەتە نزیکەى 800 هەزار.   ڕەخنەگرتن لە کلیپەکەی ‌هێڵی لەوەوە سەرچاوەی گرت، پێشبڵاوکردنەوەی کلیپەکە بە چەند ڕۆژێک، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی وێنەکەیەکی ناو کلیپەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسەر پشتی پیاوێک دانیشتوە و لەسەر وێنەکەش دەستەواژەیەکی نێو گۆرانییەکەی نوسیبو کە دەڵێت: "کاتێک تاج دەخەمە سەرم، پیاوەکان لەسەر ئەژنۆ کڕنوش دەبەن". , ئەوەش دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و ئەو خانمە گۆرانیبێژە ڕوبەڕوی ڕەخنەی زۆر بوویەوە و پێشتر لەوبارەیەوە بورهان عەلی، سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتی پیاوان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبو: " ئەو دەستەواژەیە و ئەو دیمەنەی نێو کلیپەکە، بێڕێزیکردنە بەرامبەر پیاو و مرۆڤ بە گشتی و جگە لەوەی ئیدانەی ئەو کارە دەکەین، لەڕوی یاساییشەوە هەڵوێستمان دەبێت و هەوڵدەدەین دەستەواژە و دیمەنی کلیپەکە بگۆڕین، یاخود پێیان بسڕینەوە". , هاوکات، ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان لە ڕێگەی ناس کوردەوە ڕەخنەی لەو کارەی هێڵی گرتبوو و ئاماژەی بەوەکردبوو: "کلیپەکەی ئەو هونەرمەندە و بوونی ئەو دیمەن و دەستەواژەیە تێیدا، بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە دژی ئەوەین و لەگەڵ کەلتور و ئاداب و دابونەریتی کۆمەڵگەدا ناگونجێ". , لەگەڵ هەموو ئەو ڕەخنانەدا، بەشێک لە خانمان و پیاوانیش پشتگیری لەو خانمە گۆرانیبێژە دەکەن و بە کەسێکی "بوێر" ناوی دەبەن، پێیانوایە کارەکەی بۆ بەهێز نیشاندانی ژنە. , ,