گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى تەمەوە گەشتەکانى فڕۆکەخانەى بەغداد ڕاگیران

2019.12.15 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى تەمەوە گەشتەکانى فڕۆکەخانەى بەغداد ڕاگیران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆى تەمەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغداد، گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرتوە، دەڵێت، فڕۆکەوانەکان تواناى بینینیان نییە. , فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغداد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنى خراپى ڕەوشى کەشوهەوا و بوونى تەمەوە، کە بوەتەهۆى ئەوەى فڕۆکەوانەکان تواناى بینینیان نەبێت، بڕیاردراوە ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانیەکانى فڕۆکەخانەکە بوەستێنن. , ئەوەشخراوەتەڕو، گەشتەکان کاتێک دەستپێدەکەنەوە کە تواناى بینین باش بێت، داواشکراوە، گەشتیاران تێگەیشتنیان هەبێت بۆ بارودۆخەکە و بڕیارەکە لە بەژەوەندى گیانى ئەوان دراوە. , لە بەشێکى ترى پارێزگاکانى عێراق، ئەمڕۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێل وەستاوە بەهۆى ئەوەى تواناى بینین بەڕێژەیەکى زۆر کەمبوەتەوە، وەک میدیا عێراقییەکان باسیان لێوەکردووە. , ,