گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان

2019.12.15 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگى نۆى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی بڵاوکردەوە. , وەزارەتی دارایی و ئابوریی، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە: , ڕۆژی دووشەممە 16ی 12ی 2019: - وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی - ئەنجومەنی دادوەری - مووچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩ی کەمئەندامان - وەزارەتی داد , ڕۆژی سێشەممە 17ی 12ی 2019: - وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان - وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی , ڕۆژی چوارشەممە 18ی 12ی 2019: - وەزارەتی ناوخۆ - ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش - هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن - مووچەی مانگی 10ى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم - مووچەی مانگی 9ی لیوای 1 و 2ی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگاکانی نەوت و گاز , ڕۆژی پێنجشەممە 19ى 12ى 2019: - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار - وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن - وەزارەتی کارەبا - وەزارەتی پلاندانان - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو - دەستەی مافی مرۆڤ - دەستەی دەسپاکی - دەستەی وەبەرهێنان - دەستەی ژینگە - دەزگای مین - دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم - دیوانی چاودێریی دارایی - کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی. , ڕۆژی یەکشەممە 22ى 12ی 2019: - وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن - وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان - وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران - سەرۆکایەتیی پەرلەمان - مووچەی مانگی 12ی 2018ی خانەنشینی پێشمەرگە , ڕۆژی دووشەممە 23ی 12ی 2019: - مووچەی مانگی 12ی 2018ی خانەنشینی شارستانی. , خشتەى وەزارەت بۆ دابەشکردنى مووچە: