کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان هەور دەبێت، ئەگەرى باران زۆر کەمە. , بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ى کانونى یەکەمى 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتى، لەنێوان 9 بۆ 16 پلە دەبن، ئاسمانى هەرێمیش بۆ ئەمڕۆ هەور دەبێت. , هەروەها بۆ سبەی دووشەممە پێشبینیکراوە، پلەکانی گەرما تاڕادەیەک بەرزببنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى باران کەمە. , کەشناسیی هەرێم ئەوەشى خستوەتەڕو، هەندێک ناوچەى باکورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى کەمێک بارانیان هەیە وەک (دوکان، ماوەت، قەڵادزە، سورداش و ڕانیە)، وە هەروەها لە هەندێ ناوچەى شاخاوى ئەگەرى کەمێک باران هەیە. , پێشبینییەکانى کەشوهەوا: