گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانمان دەزانن ئێوە زۆرینەتان بوونەتە تاقیگەی مەوادی ئێکسپایەر و زیانبەخش؟

سۆران عومەر هۆشدارى دەدات: مەوادی ئێکسپایەر لە بەیروتەوە بۆ ھەولێر

2019.12.15 - 10:16
سۆران عومەر هۆشدارى دەدات: مەوادی ئێکسپایەر لە بەیروتەوە بۆ ھەولێر
ناس کورد- سۆران عومەر پەرلەمانتارى کوردستان ئاشکرایکردووە، کەسێکى لوبنانى، هەرێمى کوردستانى پڕکردووە لە "مەوادى جوانکارى ئێکسپایەر و تەزویر". , لەپەڕەى خۆى لە فەیسبووک، سۆران عومەر، پەرلەمانتارى کوردستان ڕایگەیاندووە: "کەسێکی لوبنانی، ھەرێم پڕ دەکات لە مەوادی جوانکاری ئێکسپایەرو تەزویر، لە بەیروتەوە بەناوی لەناوبردنی مەوادی بەسەرچوو دێنێت بۆ زبڵدانی ھەولێر گوایە لە ھەولێر تەلەفی دەکات، بەڵام لە کۆگایەک لە ھەولێر ئێکسپایەرەکان دەسڕێتەوە و بە تەئریخی تازە دەیانخاتە بازاڕەوە". , ئەو پەرلەمانتارەى کۆمەڵى ئیسلامى ئەوەشى خستوەتەڕو: "دوای ئەوەی لەلایەن دەزگای کۆنترۆڵی جۆریەوە ئەم کارە مەترسیدارە ئاشکرا دەکرێت و دەست بەسەر کۆگا و مەوادەکانیدا دەگیرێت، بەداخەوە لێپرسینەوەی یاسایی نەکراوە و کابرا لە کارەکەی بەردەوامە و ھەوڵی ئازادکردنی مەوادە ئێکسپایەرەکانیشی دەدرێت". , "ئەمە سەرەڕای ئەوەی وێرانکردنی ئەم کۆمەڵگەیەیە، بێ ڕێزیشە بە کوردستان و ھەولێر، کەسێک بەو ناونیشانە مەوادی ئێکسپایەر بێنێت بۆ زبڵدانی ھەولێر گوایە لێرە تەلەفی دەکات"، سۆران عومەر واى نوسیوە. , بەڵێنیش دەدات کە بەشوێن ئەو دۆسییەیەوە دەبێت و ئاماژەى بەوەشکردووە: "خانمان دەزانن ئێوە زۆرینەتان بوونەتە تاقیگەی مەوادی ئێکسپایەر و زیانبەخش بەناوی جۆرەھا کرێم و شامپۆی تەزویر و زیانبەخش؟، باجەکەشی تێکچونی پێست و ڕوتانەوەی قژ و توشبوونە بە جۆرەھا نەخۆشی". , ,