گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودانى؛ ئەو کاندیدەى ئێران پشتیوانیەتى و مەرجەعى باڵاى شیعەکانیش ڕەتى دەکاتەوە

2019.12.15 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
سودانى؛ ئەو کاندیدەى ئێران  پشتیوانیەتى  و مەرجەعى باڵاى شیعەکانیش ڕەتى دەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی سائیرون ئاشکرایکرد، ئێران فشارێکی زۆر دەکات بۆ کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی، مەرجەعییەتی باڵای نەجەفیش ڕەتیکردووەتەوە، پێشوازی لە سەردانێکی سودانی بکات. , محەمەد غەزی، پەرلەمانتاری سائیرون بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: "ئێران فشارێکی زۆر دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لایەنە عێراقییەکان ڕازیبکات بە دانانی محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق". , ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی لەماوەی ڕابردوودا کە پۆستی چەند وەزارەتێکی وەرگرتبوو لە هەردوو حکومەتەکەی مالیکی وعەبادی، "نەیتوانیوە کارابێت و شکستی هێناوە" لە ئێدارەدانی وەزارەتەکان، بۆیە بە کەسێکی شیاوەی نازانن بۆ ئەو پۆستە. , چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداریش بە ناس-یان ڕاگەیاند، سودانی لە ئێستادا هەوڵدەدات پشتگیری مەرجەعییەتی باڵای شیعەکان لە نەجەف بەدەستبهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازبوە سەردانی نەجەف بکات، "بەڵام مەرجەعییەتی باڵای نەجەف ئامادە نەبوە پێشوازی لێبکات و ڕەتیکردووەتەوە دیدارى لەگەڵدا بکات". , سودانی ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، پێشتر لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادى وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بوە لە کابینەی دووەمی مالیکی-یش وەزیری مافی مرۆڤ بوە. , بەگوێرەى بەدواداچونێکى پێشترى ناس کورد-یش دەرکەوتوە، شیاع سودانى کۆدەنگییەکى پەرلەمانتارانى کوردى لەسەرە لەوبارەیەوە، جەمال شوکر، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ”سودانی پیاوێکی هاوسەنگە، تائێستاش تێبینی ئەوەی لەسەر نییە کە گەندەڵ بێت یاخود شۆڤێنی بێت”. , لەلایەکى تریشەوە، سەلیم شوشکەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، پێیوایە "95%ى پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ کاندیدکردنی سودانیین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق". , ,