گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى پەروەردە چی دەڵێت لەوبارەیەوە؟

گۆڕینى ناوى قوتابخانەیەک لە قەندیل ەوە بۆ چێنەر کاردانەوەى لێکەوتەوە

2019.12.15 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕینى ناوى قوتابخانەیەک لە  قەندیل ەوە بۆ  چێنەر  کاردانەوەى لێکەوتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پاش ئەوەى باس لەوە کرا بە فشارى وڵاتێکى دراوسێ ناوى قوتابخانەیەک لە هەولێر لە قەندیلەوە بۆ چێنەر گۆڕا، وەزارەتى پەروەردە ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە و ناوى قوتابخانەکەى وەک خۆى لێکردەوە. , لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند: "هەندێک پەیج لە سۆشیال میدیا دەنگۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە بەڕێز وەزیری پەروەردە ناوی قوتابخانەی قەندیل-ی لەسەر داوای کونسوڵی دەوڵەتێک گۆڕیوە بۆ قوتابخانەی چێنەر، ئەم هەواڵە بێ بنەمایە و ئامانجەکانی پشتی ئەو پڕوپاگەندانە ڕونن". , لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "گۆڕینی ناوی قوتابخانە لە دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەیە نەک وەزیر". , وەزارەتى پەروەردە ئەوەشى ئاشکرا کردووە: "کاتێک وەزیری پەروەردە ئەو هەواڵەی بیست، لە هۆکارەکەی کۆڵییەوە، دوو قوتابخانە بە ناوی قەندیل هەن، لەبەرئەوە ناوەکەی گۆڕدراوە، هەربۆیە وەزیری پەروەردە فەرمانیکرد کە ناوی قەندیل بۆ ئەو قوتابخانەیە بگەڕێننەوە و قوتابخانەکەی دیکەش کە دەکەوێتە گوندی قەندیل ناوەکەی بکرێت بە قوتابخانەی گوندی قەندیل". , پاش ئەوەى لە هەولێر ناوى قوتابخانەى بنەرەتى "قەندیل"ى کوڕان بۆ "چێنەر" گۆڕدرا، ئەوەش نیگەرانى بەدواداهات و دەنگۆى ئەوە بڵاوبوەوە کە لەژێر فشارى باڵوێزخانەى وڵاتێک ئەو کارە کراوە، بەڵام پەروەردە ڕەتى کردەوە شتێکى لەو جۆرە هەبێت. ,, هەر لەگەڵ گۆڕینى ناوى ئەو قوتابخانەیە، مامۆستا حەمە کەریم هەورامى لە فەیسبووکى خۆى ناڕەزایی بۆ ئەو هەنگاوەى پەروەردە دەربڕى، وەزیرى پەروەردەش لە کۆمێنتێکدا بۆى نوسی: "سڵاو، نیگەرانی جەنابت و خەڵکانی دیکەش گەیشت، دوو قوتابخانە هەبووە بەهەمان ناو پەروەردەی هەولێر گۆڕییان، قسەمان لەگەڵ کردوون چاکی دەکەنەوە".