کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی په‌یامێكی به‌په‌له ئاڕاسته‌ی دایكان و باوكان ده‌كات و ڕایدەگەیەنێت لیژنه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك خوارده‌مه‌نیدا گرتووه، كه له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره به‌كارده‌هێنرێت و له‌پشكنین ده‌رنه‌چووە و زیانی بۆ منداڵان هەیە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە زاری گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: "له ئه‌نجامی به‌دواداچوون بۆ پشكنینی هه‌موو ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی ڕۆژانه له‌بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خوارده‌مه‌نیدا گیراوه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره و دوكه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (سێ)ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان دەستبەسەر بڕێك خوارده‌مه‌نی لە جۆری (Ghost Smoke-تارمایی جگه‌ره) به تامی میوه گیراوه، کە له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره و دوكه‌ڵ ده‌كێشرێت و به‌كارده‌هێنرێت، نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین و ده‌ركه‌وتووه له‌رووی پزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه زیانی بۆ منداڵان هەیە.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە: "ئەو خواردەمەنییە له‌هه‌ر شوێنێك بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ دایكان و باوكان سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوایکردووە "ئاگاداری ئه‌وجۆره خۆراكانه بن کە منداڵه‌كانیان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بوونی خۆراكی نه‌شیاو و ماوه به‌سه‌رچوودا له‌ڕێگه‌ی ژماره(07708677777) یاخود له‌ڕێی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی(قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه".
جۆری خواردەمەنییەکان: