کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نرخى بەشێک لە دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و نرخى بەشێکیشیان بە جێگیرى ماونەتەوە. . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 121 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە”. . هەروەها نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە نۆ هەزار و 350 دینارە، نرخی 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 134 هەزار دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 159 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 131 دۆلارە.