گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەربەستى یاسایی زۆر لەبەردەم ئەو هەوڵەدایە

قومارى دیموکراتەکان بۆ لەکارخستنى ترەمپ

2019.12.14 - 11:06
 قومارى دیموکراتەکان  بۆ لەکارخستنى ترەمپ
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى بەریتانى هەوڵى دیموکراتەکانى ئەمریکا بۆ دورخستنەوەى دۆناڵد ترەمپ بە "قومارکردن" ناو دەبات و ئاماژە بەوەدەکات، بەربەستە یاساییەکانى ئەو کارە گەلێک زۆرن. . ڕۆژنامەى  تایمز بڵاویکردەوە، لیژنەى یاساى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا پڕۆژە یاساى لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا پەسەند کردووە ئەوەش بەتۆمەتەکانى خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات و بەربەستدانان لەبەردەم کارەکانى ئەنجومەنەکە. . بەبڕواى دەیڤید چارڵژزى ڕۆژنامەنوسى ئەمریکى و ئامادەکارى ڕاپۆرتەکە، ئەو کارەى دیموکراتەکان "قومارکردنە". . تایمز ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، دەنگهێنان بۆ تێپەڕاندنى پرۆژەکە پێویستى بە سێ یەکى ئەندامان هەیە و دیموکراتەکان ژمارەیان 233 ئەندامە و لەبەرامبەریشدا کۆمارییەکان 197 ئەندامیان هەیە. . ئەوەش خراوەتەڕوو، بەدوور دەزانرێت میتچ ماکۆنڵ سەرکردەى کۆمارییەکان لەئەنجومەنى پیران دەنگ لەسەر دورخستنەوەى ترەمپ بدات، ئەوەش لەکاتێکدایە دەنگدانەکە پێویستى بە 20 یاسادانەرى کۆمارییەکان لەئەنجومەنى پیران هەیە لەدژى سەرۆک بۆ ئەوەى ڕێژەکە بگاتە سێیەکى ئەندامان. . لەبەرامبەریشدا دیموکراتەکان ترسیان لەوە هەیە یاسادانەرەکانیان هەموویان دەنگ بەیاساکە نەدەن، ئەوەش بۆ نەدۆڕاندنى کورسییەکانیان لەهەڵبژاردنى داهاتوودا. . ڕۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، ڕاى گشتى بەرەو پشتیوانى کردنە لەترەمپ، بەپێى ڕاپرسییەک کە هەفتەى ڕابردوو ئەنجامدراوە، 51 % خەڵکى دورخستنەوەى تیەمپ ڕەتدەکەنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێى ڕاپرسیەکان کە مانگى ڕابردوو ئەنجامدرابوو لە 48 % خەڵکى پشتیوانیان لە مانەوەى ترەمپ دەکرد. . لاى خۆیەوە، ترەمپ کە چوارەم سەرۆکى ئەمریکایە ڕوبەڕووى مەترسی لەکارخستن دەبێتەوە ڕایگەیاندووە، بەلایەوە گرنگ نییە ئەگەر دادگاییەکى دورودرێژ بکرێت بۆ لەکارخستنى لە ئەنجومەنى پیران. . ترەمپ پیشتر هەوڵى دیموکراتەکانى بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ سەرۆکى ئۆکرانیا بە هەوڵدان بۆ “کودەتا” ناوبردبوو، بە ئامانجى دەستگرتن بەسەر دەسەڵات و دەنگى خەڵک. . ترەمپ هێرشێکى هەمەلایەنەى لەهەموو ئاڕاستەکانەوە دەستپێکردووە، دواى ئەوەى دیموکراتەکان لە ئەنجومەنى نوێنەران هەوڵەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە لێى دەستپێکرد بە تۆمەتى سود وەرگرتنى خراپ لە دەسەڵات. . هەوڵەکان دواى تۆمارکردنى سکاڵایەک هات لەبارەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان ترەمپ و سەرۆکى ئۆکرانیا کە لە 25ى تەمموز ئەنجامدراوە. . ئەو سکاڵایە پاڵى بە دیموکراتەکانەوە نا کە کۆنتڕۆڵى ئەنجومەنى نوێنەرانیان کردووە دەست بە هەوڵەکانیان بکەن بۆ لێکۆڵینەوە بە تۆمەتى بەکارهێنانى خراپى دەسەڵات لەلایەن سەرۆکەوە.