کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژایەتی خۆی بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانە دەردەبڕێت و بە دژایەتی کورد و گەلانی سوریا ناوى دەبات. . لەڕۆژانی 11 و 23ی ئەم مانگەدا گەڕی 14 یەمینی کۆبوونەوەکانى ئەستانە بە بەشداریی تورکیا و ڕوسیا و سوریا و ئێران و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەنجامدرا، بە ئامانجى تاوتوێکردنى دۆخى سوریا. . ئەمڕۆ، هەینی 13ی کانونی یەکەمی 2019، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "دانیشتنەکانی ئاستانە نوێنەرایەتی گەلی سوریا ناکات، بە هەبوونی دەوڵەتی تورکیا لەناو دانیشتنەکاندا هیچ مانایەک بۆ ئەو دانیشتنانە نامێنێتەوە". . ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەو گفتوگۆیانەی لەو دانیشتنانەدا کراوە هەڕەشەن لەسەر سوریا و گەلەکەی، بەتایبەت وتاری دەوڵەتی تورکیاى داگیرکەر و چەکدارەکان دژی ئیرادەی گەلی ئێمە و سوریایە". . باسی لەوەشکردووە، لە کۆنگرەکەدا باس لە یەکێتی خاکی سوریا کراوە، بەڵام بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بە پراکتیکی هەوڵی بۆ یەکێتی خاکی سوریا و پاراستنی ناوە، هەروەها بەڕێوبەری خۆسەر هەوڵی دروستکردنی گفتوگۆ و دانووستانی لەنێوان لایەنەکانی سوریا داوە. . لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە "ئەو دانیشتنانە، کە ئینکاریی لە بوونی بەشێک لە گەلی سوریا دەکات، ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە گفتوگۆکان کەموکورتی تێدایە، هەروەها بەڕێوەبەری خۆسەر پڕۆژەیەکی سوریایە بە ئاماجی پێکهانی ڕای گەل و پشتگیری یی لە یەکێتی سوریا". . بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوا لە ڕوسیا دەکات کە کە کۆبوونەوەکانی ئاستانە بەڕێوەدەبات، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بن و لەسەر بناغەی سیاسی و نەتەوەیی نەبن.