گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێر گەنجێک دەکوژێت

2019.12.13 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێر گەنجێک دەکوژێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – گەنجێکی ئەمریکی بەناوی مایکڵ کۆزانوفیچ، تەمەن 21 ساڵ، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێرەوە شێلرا و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا. . پۆلیسی ویلایەتی نیویۆرک ڕایگەیاند "گەنجێک بە بریندارییەکی سەختەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی ئەوەى کەلەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە شێلراوە، دوای ئەوەی بەهەڵە چووەتە سەر ڕێگایەک کە لەلایەن ئامێرێکی کۆنتڕۆڵکەرەوە ئۆتۆمبێلەکە ئاڕاستەکراوە". . مایکڵ کۆزانوفیچ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا وەستاوە و یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان جۆری لێکسزی ئای ئێس 300 ئێسی مۆدێل 2002 بووە، کە دەتوانرێت لەڕێگای کۆنتڕۆڵی ئیشپێکەری ئۆتۆمبێلەکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت و هەڵبکرێت و بکوژێنرێتەوە و بجوڵێنرێت. . لەکاتێکدا مایکڵ هەوڵیداوە خۆى دەربازبکات، ئۆتۆمبێلەکە کە لەدورەوە کۆنتڕۆڵکراوە بەخێرایی ڕۆیشتووە و شێلاویەتى. . کۆزانفیچ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەخێرایی شێلاویەتی برینەکەی سەخت بووە، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی. . لەسەر ڕوداوەکە وتەبێژێکی کۆمپانیای تویوتا مۆتۆرزی یابانی بە ماڵپەری بی بی سی ڕاگەیاندووە "زۆر دڵگرانین بەو ڕوداوە و هاوخەمی بنەماڵەی مایکڵین، ئێمە بە تەواوەتی نازانین ڕوداوەکە چۆن بووە و تاڕادەیەک ناڕونە، بەڵام بەهەموو شێوەیەک ئامادەی جێبەجێکردنی یاسا و هەر قەرەبوکردنەوەیەکین چونکە بەهۆی ئۆتۆمبێلیکی کۆمپانیاکەی ئێمەوە گیانی لەدەستداوە".