کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حەوت ئەندامى خانەوادەیەک ئێوارەى ئەمڕۆ لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کۆیە – هەولێر برینداربوون، کە یەکێکیان سەرۆکى یەکێتی لەشجوانی کوردستانە. . بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە ڕایگەیاند، لەسەرڕێگای نێوان کۆیە ــ ھەولێر نزیك گوندی سماق شیرن ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا لاندکرۆزەر کۆنترۆڵى لە دەستداوە و وەرگەڕاوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ( بورھان عولی جومعە ) سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستانە و لەگەڵ شەش کەس لە خانەوادەکەی برینداربوون.