کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له‌سه‌ر سكاڵاى دایكى گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى وهسبهى شارى به‌غدا، دادگاى ڕه‌سافه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ یه‌كێك له‌تۆمه‌تبارانى كوشتن و هه‌ڵواسینى ئه‌و گه‌نجه ده‌ركرد، کڵاوشینەکانیش چوار کەسیان لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکردووە. . به‌پێى فهرمانهكهى دادگاى ڕه‌سافه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى کانونى یەکەمى 2019 ده‌ریكردووه و كۆپیه‌كى ده‌ست ناس كورد گه‌یشتووه، دایكى ئه‌و گه‌نجه‌ى كه ناوى (مه‌یسه‌م عه‌لى ئیسماعیله) و له‌ته‌مه‌نى 16 ساڵیدا بووه سكاڵاى له‌دژى تاوانبارانى كوشتن و هه‌ڵواسینى ته‌رمى كوڕه‌كه‌ی تۆماركردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان ده‌كردووه. . ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دایكى كوڕه كوژراوه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى وه‌سبه به‌دادگاى ڕاگه‌یاندووه یه‌كێك "له تۆمه‌تباره‌كانى ناسیوه‌ته‌وه". . هاوکات ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریکى بڵاویکردەوە، کڵاوشینەکان چوار کەسیان بەتۆمەتى تێوەگلانیان لە ڕووداوى کوشتنى ئەو گەنجە دەستگیرکردووە. . ئه‌مڕۆش لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌ڕله‌مانى عێراق لهڕاگهیهنراوێكدا ڕایگەیاند، دوێنێ هیچ خۆپیشانده‌رێك له‌گۆڕه‌پانه‌كه نه‌كوژراوه و لیژنه‌كه‌شیان ده‌یانه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌و گه‌نجه‌ى كوژراوه "ستهملێكراوهكهیه ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌لما خه‌ڵكى كوشتبێت، كوشتنیشى به‌و شێوه‌یه ڕه‌وا نه‌بوو". . داواشى له‌هێزه ئه‌منییه‌كان کردووە تۆمه‌تبارانى ڕوداوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕاپێچى دادگایان بكه‌ن. . لاى خۆیەوە نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق (یۆنامى) لهڕاگهیهنراوێكدا ئیدانه‌ى ڕوداوه‌كه‌ى وهسبهى كرد وئه‌و كارهشى به ناپه‌سه‌ند له‌قه‌ڵه‌م دا. . باسى له‌وه‌شكردووە، ناكرێت كه‌سانێك یاسا بخه‌نه ژێر پێیانه‌وه و ده‌بێت تۆمه‌تبارانى ئه‌و ڕوداوه ڕاده‌ستى دادگا بكرێن، داواشى له‌حكومه‌تى عێراق كرد تۆمه‌تبارانى ڕوداوه‌كه ده‌ستگیر بكات. . له‌كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا یۆنامى ئه‌نجامدانى هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌كى له‌دژى خۆپیشانده‌ران ئیدانه كرد.