گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى هەدەپە: بۆ ڕزگاربوون لەم دەسەڵاتە پێویستە هەڵبژاردنى پێشوەختە بکرێت

2019.12.13 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى هەدەپە: بۆ ڕزگاربوون لەم دەسەڵاتە پێویستە هەڵبژاردنى پێشوەختە بکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە تورکیا، بۆ ئەوەى کۆتایی بە دەسەڵاتى ئێستاى ئەو وڵاتە بهێنرێت. . گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "بۆ ئەوەی ئێمە لەم دەسەڵاتە ڕزگارمان ببێت، پێویستە هەڵبژاردنى پێشوەختە بکرێت، ئەم دەسەڵاتە، ناتوانێت هیچ کێشەیەکی ئەم کۆمەڵگایە چارەسەر بکات لە سەرەتادا پرسی کورد، خاوەنی ئەو ئاسۆیە سیاسیە نییە. پێویستە ئەم دەسەڵاتە لەناوبچێت." . هەدەپە مانگى ڕابردوو لەکۆبوونەوەیەکى بەرفراواندا هەڵسەنگاندنى بۆ پرسی کشانەوە یان مانەوەى لە پەرلەمان و شارەوانییەکان کرد و دواتر داوایکرد بۆ چارەسەرى بارودۆخى تورکیا هەڵبژاردنى پێشوەختە بکرێت. . لەبارەى هەڵمەتەکانى دژى هەدەپە، گونای کوبیلای وتى گەمارۆ و قەدەغەکان کە لە ساڵی 2015 دا دەستیپێکرد، لە هەندێک ناوچە تا ئێستاش بەردەوامە "لەو جێگایانەی کە قەدەغە تێیایدا ڕوویاندا بەقەدەر سەرە دەرزیەکیش لێپرسینەوەکان سوودی نەبووە". . وتیشی "کۆتایی بە یاسای دوژمنایەتی بهێنن کە بە هەستی ڕق و کینە پڕبووە، عوسمان کاڤالا، سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و هەموو پەرلەمانتار و هەڵبژێردراوەکان ئازاد بکەن."