گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری هاتنی گەشتیارانی ڕاگەیاند

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هاتنی گەشتیاران لە نەورۆزدا 4٪ زیادی کردووە

2019.03.28 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هاتنی گەشتیاران لە نەورۆزدا 4٪ زیادی کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە نەورۆزی ئەمساڵدا 243 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕیژەکە %4 زیادیکردووە.

 لە ئامارەکەی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم کە وێنەیەکی بۆ ناس کورد نێردراوە، هاتووە، بەپشت بەستن بە زانیاری و ئاماری بازگە و خالە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان، 243 هەزار گەشتیار لە ماوەی 10 ڕۆژدا واتە لە 12ی ئازار تا 22ی هەمان مانگ هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە.

 

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشتیارانەی لە ماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا هاتوونەتە هەرێم، 73٪یان لە خوارو و ناوەڕاستی عێراق-ەوە هاتوون و 16٪یان لە ئێران و 6٪یان لە تورکیا و 5٪یان لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون.

دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە 4٪ زیادی کردووە، واتە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هاتنی گەشتیار 234 هەزار بووە.