گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاپتنێکی بۆشاییەکانی ئاسمان لە بەرزی هەزاران کیلۆمەترەوە پەیامێک ئاڕاستەی جیهان دەکات

2019.12.13 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
کاپتنێکی بۆشاییەکانی ئاسمان لە بەرزی هەزاران کیلۆمەترەوە پەیامێک ئاڕاستەی جیهان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کاپتنێکی بۆشاییەکانی ئاسمان، پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردەکانی جیهان کردووە، داوایان لێدەکات بەزوترین کات بەهانانى زەوییەوە بێن، دیاریدەی قەتیسبوونی گەرمی و گوڕانی ئاووهەوا چارەسەر بکەن. , بەگوێرەی هواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، لوکا بارمیتانۆ، کاپتنی ئیتاڵی پەیامێکی لە بۆشاییەکانی ئاسمانەوە ئاڕاستەی سەرکردەکانی جیهان کردووە و هۆشداری داوە کە دەبێت بەپەلە بە هانای زەوییەوە بچن و دیاریدەی قەتیسبوونی گەرمی و گوڕانی ئاووهەوا چارەسەر بکەن. , ئەو کاپتنە ئیتاڵییە، لەڕێگەی تیڤی کۆنفرانسێکەوە لە وێستەگەی نێودەوڵەتی لە بۆشاییەکان ئاسمانەوە پەیامەکەی ئاڕاستەی سەرکردەکانی جیهان کردووە، ئاماژەى بەوەشکردووە: "ئیتر بەسە سەرتان لەناو لمەکەدا دەربهێنن و بەرزی بکەنەوە". , هەروەها لوکا بارمیتانۆ، پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، دەڵێت: "هەسارەکەمان زۆرجوانە، بەڵام لە بۆشاییەکانی ئاسمانەوە بە چاوی خۆم بینیم کە چەند لاوازیش بوە". , ,