گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرى سیستانى لەبارەى ڕوداوى هەڵواسینى تەرمى گەنجەکەى ناوچەى وەسبە چی وت؟

2019.12.13 - 13:30
نوێنەرى سیستانى لەبارەى ڕوداوى هەڵواسینى تەرمى گەنجەکەى ناوچەى وەسبە چی وت؟
ناس کورد- نوێنەری گەورە مەرجەعی شیعەكان ڕایگەیاند، دەبێت سوپا و تەواوی هێزە چەكدارەكان لە چوارچێوەی بنەما سەرەكییەكان كار بكەن و تەنها باوەڕیان بە نیشتیمان هەبێت، لەبارەى ڕوداوى هەڵواسینى تەرمى گەنجەکەى ناوچەى وەسبەش وتى، پێویستە ئەوانەی ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە دەستگیربكرێن. , ئەمڕۆ هەینی 13ى کانونی یەکەمی 2019، ئەحمەد سافی نەجەفی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لەمیانەی وتاری هەینیدا  ڕایگەیاند: "گەلی عێراق دوو ساڵ  لەمەوبەر توانی بەسەر داعشدا سەربکەوێت، ئەو سەركەوتنە گەورەیەش مێژوو تۆماری دەکات،  گەواهی ئەو دەدات کە عێراقییەكان توانیان بەسەر ئەم دووژمنەدا سەربکەون و ڵاتەکەیان لەژێر چنگی ئەو ڕێکخراوە ڕزگار بکەن". , نوێنەرەکەى سیستانى ئەوەشى خستەڕو، عێراقییەكان وێنەی جوانیان بۆ پارێزگاری لە نیشتیمان بەرجەستە کرد، داواشی کرد: "لەم بۆنەیەدا شەهیدەکان لەیادنەکرێن کە خاكی وڵاتەکەیان بە خوێنی خۆیان ئاودا". , وتیشی: "دەبێت سوپا و تەواوی هێزە چەكدارەكان لەچوارچێوەی بنەما سەرەكییەكان كار بكەن، تەنها باوەڕیان بە نیشتیمان هەبێت و هەڵقوڵاوی گەل بن". , نوێنەری سیستانی، لەو وتارەدا داوای کرد عێرقییەکان هەوڵەکانیان بۆ دژایەتی گەندەڵی و گەندەڵکاران یەکبخەن. , ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە خۆپیشاندانەكان بە ئاشتییانە بەڕێوەبچن و چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و خۆپیشاندەران زیان بە دامەزراوە حكومییەكان نەگەیەنن. , لەبارەى ڕوداوى هەڵواسینى تەرمى گەنجەکەى ناوچەى وەسبە، نوێنەرەکەى سیستانى وتى: "هەمو ئەوانەی ئەو تاوانە دڕندانەی دوێنێیان ئەنجامداوە لە گۆڕەپانی وەسبەی شاری بەغداد، دەبێت دەستگیربكرێن و ڕادەستی  یاسا بكرێن". , ئاماژەى بەوەشکرد: "ئەو جۆرە ڕوداوانە خۆپیشاندانەکان بە ئاڕاستەیەکی نەرێنی دەبات، نابێت خۆپیشاندانەکان لە ڕێڕەوی ئاشتییانەی خۆیان لابدەن و ببن بە هۆکاری دروستكردنی ناسەقامگیری". , ,