کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەی میدیاکانی بەڕیتانیا، شاجوانی ئەو وڵاتە بۆ کچانى تازەپێگەیشتو کە هاوڕێی پێشوی یاریزانێکى یانەی لیڤەرپوولیش بوە، تۆمەتبارکراوە بەوەى هاوکارى دارایی پێشکەش بە داعش کردووە. , میدیاکانى بەڕیتانیا بڵاویانکردووەتەوە، "ئەمانی نور"ی تەمەن 21 ساڵ، شاجوانی بەریتانیا بۆ کچانى تازە پێشگەیشتو و هاوڕێی پێشوی "شی ئۆجو" یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، دەستگیرکراوە بە تومەتی "پاردارکردنی گروپە تیرۆرستییەکان". , ئەمانی نور، پاش دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی بەڕیتانیاوە، دانی بەوەدا ناوە کە 35 پاوەنی بەخشیوە بە ڕیکخراوی داعش، بەڵام ئەوەشی بە پۆلیس ڕاگەیاندووە، ئەو پارەکەی بەخشیوە بە مەبەستی یارمەتیدانی منداڵان و ژنانی داعش لە کەمپەکانی سوریا نەک بۆ داکوکیکردن لە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە. , ئاماژە بەوەشکراوە، دەرکەوتوە کچە شاجوانەکە، لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە چەکدارانی داعش کردووە بە ناوی "حەکیم" بەنیازیش بوە گەشت بکات بۆ تورکیا بۆ ئەوەی بە هاوەسەرەکەی شادبێت. , ئەوەش خراوەتەڕو، دادوەر و دەستەی دادوەریی بەڕیتانیا، ڕەچاوی نەبوونی پێشینەی تاوان و بچوکی تەمەنی کچەکەیان کردووە، بۆیە بە مەرج ئازادیان کردووە تا ئەوکاتەی بریاری کۆتایی لەباریەوە دەردەچێت. , ,