گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسایەتی و پیاوماقوڵانی ڕەقە و گرێ سپی پشتیوانی خۆیان بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە

2019.12.12 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
کەسایەتی و پیاوماقوڵانی ڕەقە و گرێ سپی پشتیوانی خۆیان بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەیەک لە کەسایەتی و پیاوماقوڵی شاری رەقە و گرێ سپی لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دوپاتکردەوە و ئیدانەی کردەوەکانی سوپای تورکیا و بڕیارەکانی ئەردۆگانیان کرد. . لە راگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەلایەن محەمەد تورکی شێخی عەشیرەتی سەبخە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و پیاوماقوڵیی ڕەقە و گرێ سپی خوێندرایەوە ئاماژە بەوە کرا "بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیان لە باکوری سوریا ئەردۆگان درۆ و تۆمەت هەڵدەبەستێت". . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە :"سوپای تورکی داگیرکەر و داعش و بەرەی نوسرە قێزەونترین تاوانی مرۆییان دەرهەق بە خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و کۆمەڵکوژ و ڕاگواستنیان لەدژی دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجامداوە کە لەدوای کۆتایھاتنی داعش ئەو خەڵکە ویستویانە لەژێڕ سایەی پڕۆژەیەکی دیموکراتیدا بەئاشتی بژین". . کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی ئەو ناوچانە لە راگەیەندراوەکەدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، بەسەرجەم پێکهاتەی دانیشتیوانی ناوچەکەوە شانبەشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەوەستنەوە و پشتیوانی دەکەن و بەیەکەم هێزێکی دەزانن کە نوێنەرایەتی داوا و خواستەکانی خەڵکی ناوچەکە دەکات. . کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی ناوچەکە سەرجەم بانگەشەکانی ئەردۆگان ڕەتدەکەنەوە کە گوایە لەسەر خواستی خەڵکی ئەو ناوچەیە چونەتە ناوچەکە، ڕاشیانگەیاند، ئەردۆگان دەیەوێت حوکمی سوڵتانی باوباپیرانی لەناوچەکەدا لەڕێگەی کوشتوبڕەوە زیندوو بکاتەوە. . کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی ناوچەی ڕەقە و گرێ سپی داواشیان لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، پەلامارەکانی ئەردۆگان بۆ سەر ئەو ناوچەیە کە دەیانەوێت بەئاشتی و ئارامیەوە بژین ڕابگرن. .