گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تویتەر هەژماری قەیس خزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی داخست

2019.12.12 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
تویتەر هەژماری قەیس خزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی داخست

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئیدارەى تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری قەیس خزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی داخست کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن وەزارەتی گەنجینەداری ئەمریکاوە سزا درا بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە هێز. . داخستنی هەژمارەکەى دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی کانونی یەکەمی 2019، قەیس خزعەلی تویتێکی کرد لەبارەى بڵاوبوونەوەى وێنەى کەسێک کە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانێکى شاری بەغدا بە بیانوی کوشتنی پێنج خۆپیشاندەری تر تەرمەکەیان هەڵواسی بوو. . لە تویتەکەیدا قەیس خزعەلی دەپرسێت "تاکەى ئەم ئاژاوە و نەبوونی یاسا و لاوازی هێزە ئەمنییەکان بەردەوام دەبێت؟"