کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆی داڕمانی گڵ بەسەریدا لەکاتی کارکردندا، خاوەن حەفارەیەک کە تەمەنى 39 ساڵ بوو لە ناحیەی هێرۆی سەر بە قەزای قەڵادزێ، گیانیلەدەستدا. . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین راگەیەندراوێکى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەگوندی بێکڵۆی سەر بە ناحیەی هێرۆ لە قەزای قەڵادزێ خاوەنی حەفارەیەک بەناوی (ع.س.ع) کە تەمەنی 38 ساڵ بووە و پیشەی کاسب بووە، بەهۆی کەوتنە ژێر گڵ دەستبەجێ گیانیلەدەستدا". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "بەوتەی شایەتحاڵی ڕووداوەکە خاوەنی حەفارەکە لەگەڵ شۆفێرەکەی بە کرێ ئیشییان بۆ هاووڵاتیەک کردووە بەمەبەستی لێدانی کانیاو، دواتر چووەتە ناو کانیاوەکە تا بزانێ ئاو دەرکەوتووە، بەڵام کانیاوەکەی بەسەردا داڕماوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە". . راگەیەندراوەکەى پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر تەرمەکەیان لەژێر گڵەکە دەرهێناوە و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.