گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەنێو کوژراوەکاندا تەمەنى خوار 50 ساڵانى تێدایە

عێراق؛ لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە 511 کەس کوژراون

2019.12.12 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە 511 کەس کوژراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى تەندروستیى عێراق ئاشکرایانکردووە، ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندەرانى وڵاتەکە بۆ 511 کەس بەرزبوەتەوە، زیاتر لە 21 هەزار برینداریش هەیە. , سەرچاوەکە باسى لەوەشکردووە، تا ڕۆژى دوێنێ چوارشەممە ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان 511 بوە، چەندین کوژراویش لەلایەن کەسوکارییانەوە نەبراونەتە نەخۆشخانەکان بەڵکو ڕاستەوخۆ لە گۆڕستانەکان بەخاکسپێردراون. , ئەوەش ئاشکراکراوە، لەنێو ژمارەى کوژراواندا، کەسى تێدایە تەمەنى لەسەروى 50 ساڵە و نزیکەى 50 گەنجیشى تیدایە کە تەمەنیان نەگەیشتوەتە 20 ساڵان، هەر لەخۆپیشاندەرە کوژراوەکان حەوت کچى تێدایە کە خەڵکى بەغدادن و کچێکیش لەسەرەتاى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانەوە لەشارى بەسرە کوژراوە. , لەبارەى هۆکارى کوشتنەکانەوە ئەوە خراوەتەڕو، بە زۆرى هۆکارەکانى گیانلەدەستدانى خۆپیشاندانەکان، "کوشتن بە فیشەکى ڕاستەوخۆ کە بەر سەر و سینگ و پشت کەوتون، هەرەوەها پێکانى ڕاستەوخۆ بە بۆمبى فرمێسک ڕێژ و کوشتن بە چەقۆ و چەند هۆکارێکى ترى مردن" بوون. , سەبارەت بە ژمارەى بریندارەکان، سەرچاوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئەوەى ئاشکراکردووە، نزیکەى 21 هەزار خۆپیشاندەر بریندار بوون و یەک لەسەر سێیان نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتوە. , ,