گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێم هۆشدارى بارینى بەفر دەدات

2019.12.12 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی هەرێم هۆشدارى بارینى بەفر دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەواى هەرێم سارد دەبێت و ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و سبەى هەور و باران دەبێت. , بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ى کانونى یەکەمى 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 3 بۆ 17 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە پارێزگاى سلێمانى تۆمار دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ هەرو ڕو لە ئاسمانى هەرێم دەکاتەوە و نیوەشەو ئەگەرى باران بارین هەیە. , کەشناسى هەرێم هۆشدارى ئەوەشى داوە، ئەگەرى زۆرە لە نیوەشەودا بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى ببارێت و تا شەممە کاریگەرى دەمێنێت. , هەروەها بۆ سبەی هەینى پێشبینیکراوە، پلەکانی گەرما تاڕادەیەک نزم دەبنەوە، لەگەڵ بارینى باران. , پێشبینییەکانى کەشوهەوا: