گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕیتانیا دوای 100 ساڵ بۆ یەکەمجار لە وەرزێکی سارد-دا هەڵبژاردنێکی ئاگرین ئەنجام دەدات

2019.12.12 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕیتانیا دوای 100 ساڵ بۆ یەکەمجار لە وەرزێکی سارد-دا هەڵبژاردنێکی ئاگرین ئەنجام دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەردوو پارتی پارێزگاران و کریکاران کەوتونەتە کێبڕکێکی سەختەوە، خەڵکی بەڕیتانیا چارەنوسی وڵاتەکەیان و هەردوو پارتەکە یەکلایی دەکەنەوە. , ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی کانونی یەکەمی 2019، هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی بەڕیتانیا لە هەموو ناوچەکانی شانشینە یەکگترووەکانی ئینگلتەرا، وێڵز، سکۆتلاند و ئیرلەندای باکور، دەستیانپێکرد، ئەمڕۆ بە ڕۆژیکی تایبەتە بۆ بەریتانییەکان وەسف دەکرێت. , پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانی بە کاتی لەندەن و کاتژمێر 10 بە کاتی هەولێر، دەستیپێکر، 15 کاتژمێریش بەردەوام دەبێت و کاتژمێر 10ـی ئەمشەو بە کاتی لەندەن کە دەکاتە کاتژمێر 1ـی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بە کاتی هەولێر، کۆتایی دێت. , ئەو هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ، سێیەمین هەڵبژاردنە کە لەماوەی کەمتر لە پێنج ساڵدا لە بەڕیتانیا بەڕێوە چوبێت، یەکەمین جاریشە لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا کە هەڵبژاردنى ئەو وڵاتە لە مانگی دیسەمبەر(کانونى یەکەم) بەڕیوەبچێت. , لەو هەڵبژاردنەدا، کە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، دەنگدەرانی بەریتانی 650 ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن. , ململانێی هەڵبژاردنەکە لەنێوان پارتی پارێزگاران بە سەرۆکایەتیی بۆریس جۆنسن و پارتی کرێکاران بە سەرۆکایەتیی جێرمی کۆربین بەڕیوەدەچێت، جۆنسن بەڵێنی کۆتاییهێنانی ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەی داوە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت تەواوەی پلانی چونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجی دەکات و کۆربینی سەرۆکی پارتی کریکارانیش بەڵێنی داوە لە ئەگەری سەرکەوتنیدا دووبارە ڕیفراندۆمێکی دیکە بۆ دەرچون لە یەکێتی ئەوروپادا ئەنجام بدەنەوە. , ئەمەش جگە لە بابەتەکانی (تەندروستی، بیمە، متمانە، داهاتوی سکۆتلەندا و بنەماڵەی شاهانە) کە گەرمترین بابەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بوون لە وڵاتەکە. , ئەوەش لەکاتێکدایە، وا چاوەڕوان دەکرا لە 31ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، بەڕیتانیا پرۆژەی برێگزت ئەنجامبدات و لە یەکێتی ئەوروپا بچێتەدەرەوە، بەڵام پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەسەر ئەم بابەتە لە پەرلەماندا ڕێکنەکەوتن و بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دا. [caption id="attachment_164268" align="alignnone" width="811"] ,[/caption] ,