گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەنوسێکی کورد و چەند سەرکردەیەکى هەدەپە لە باکوری کوردستان دەستگیرکران

2019.12.12 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەنوسێکی کورد و چەند سەرکردەیەکى هەدەپە لە باکوری کوردستان دەستگیرکران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە شارى بایەزید لە باکوری کوردستان، ڕۆژنامەنوسێکی کورد و هاوسەرۆکێکی هەدەپە دەستگیرکران. , ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2019، ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاندووە: "پۆلیسی شارى بایەزیدی سەر بە پارێزگای ئاگری، باکوری کوردستان، عەزیز ئۆروچ، ڕۆژنامەنوس و عەبدوڵا ئەکلەک، هاوسەرۆکی هەدەپە و هاوڵاتییەکیان بە ناوی ئەکرەم موفتئۆغلۆ دەستگیرکردووە". , ئاماژە بەوەشکراوە: "پۆلیسی شارى بایەزید، چوونەتە سەر چەندین ماڵ و چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە لە ناویاندا ڕۆژنامەنوس و سیاسەتمەدار هەیە". , ئەوەش خراوەتەڕو، پۆلیس لەکاتى چونەسەر ماڵى ئەو کەسانە، بەدەر لە دەستگیرکردنیان نێو ماڵەکانیشیان بەتەواوی پشکنیوە کەلولەپەکانیان شکاندوون. , وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ڕۆژنامەنوس عەزیز ئۆروچی بە "تیرۆرست" ناوزەند کردووە، کە گوایە هاوکارى گروپە قەدەغەکراوەکانى کردووە. ,
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی قۆسەری مێردین پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی نیلوفەر ئەلیک یەڵماز، هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە 4ی تشرینی دووەم قەیوم لە جێگاکەی دانرابو، دەستگیریان کردووە، هەروەها لەلایەکی تر دیلبەر سولهان، جێگری هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەریش دەستگیرکراوە. , بەپێی ئامارەکانی دەزگا چاپەمەنییەکانی سەر بە هەدەپە، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تاوەکو ئێستا، 87 بەرپرسى حکومى و حیزبى باڵاى هەدەپە لە شارەکانی باکوری کوردستان دەستگیرکراون.
, , , , ,