کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە شارە جیاوازەکانی هەرێم بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، سبەینێش شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی دێت.